رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە جینۆساید: ٣٨ شەهید و دەیان بریندار
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لانیکەم ٣٨ کەسی دیکە شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ و ئاوارەکان بوون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ئاستی جینۆسایددا بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا لانیکەم ٣٨ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
توندترین هێرش بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ئەنجام درا.
فڕۆکەکانی جەنگی سوپای داگیرکەر هێرشێکی بۆ سەر خانووی خانەوادەی سیام ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتەوە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.